تەقینەوەی بۆمبایەک لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە سەلاحەددینی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383862-تەقینەوەی_بۆمبایەک_لە_سەر_ڕێگای_کاروانی_لەشکریانی_تیرۆریستی_ئەمریکی_لە_سەلاحەددینی_عێراق
میدیاکان شەوی پێنج شەممە باسی تەقینەوەیەکیان کرد لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە پارێزگای سەلاحەددینی باکووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 16, 2020 03:12 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبایەک لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە سەلاحەددینی عێراق

میدیاکان شەوی پێنج شەممە باسی تەقینەوەیەکیان کرد لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە پارێزگای سەلاحەددینی باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھێشتا لە بارەی زیان و ژمارەی کوژران و بریندار بوونی شیمانەیی ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە ھیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.

ئەم بۆمبایە لە نزیکی ناوچەی «مەکیشیفە» لە پارێزگای سەلاحەددینی باکووری عێراق تەقیوەتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکان، تاقمی خۆڕاگریی عێراقیی «ئەسحابی کەھف» بەرپرسایەتیی ئەم شاڵاوەی گرتووەتە ئەستۆ.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکەکانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لەوانە بنکەکانی «ئەلتاجی» و « ئەلبەلەد»یش لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتوونەتە بەر ھێرشی ڕۆکێت.

گەلێک لە خەڵک و تاقمەکانی عێراقی خوازیاری کشانەوەی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیاسایەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.