تەقینەوەی دوو بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i384162-تەقینەوەی_دوو_بۆمبا_لە_سەر_ڕێگای_کاروانی_ھێزەکانی_ئەمریکی_لە_عێراق
سەرچاوەکانی عێراق باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کردووە لە سەر ڕێگای کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە پارێزگای «زیقار»ی باشووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2020 05:05 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی دوو بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق

سەرچاوەکانی عێراق باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کردووە لە سەر ڕێگای کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە پارێزگای «زیقار»ی باشووری عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ھەواڵدەریی کەناڵی سومرییە،  کاروانی ھێزەکانی ئەمریکا لە سەر ڕێگای جاددەی نێونەتەوەیی بەغدا_ناسریە لە یەکبڕی «ئەلبەتحا» لە ڕۆژئاوای ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار کەوتە بەر ھێرش و پەلامار.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کاروانە خەریکی گواستنەوەی کەرەستەو تفاقی لۆجیستیکی بووە بۆ ھێزەکانی ئەمریکب.

ئەمە سێھەمین ھێرشە لە ماوەی دوو حەوتەی ئەم دواییە بۆ سەر کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دا.