ڕوودانی تەقینەوە لە دامەزراوەیەکی ئەمریکی لە نەجەفی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386602-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_دامەزراوەیەکی_ئەمریکی_لە_نەجەفی_عێراق
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی زنجیرە تەقینەوەیەکیان کردووە لە دامەزراوەیەکی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە شاری نەجەفی پیرۆز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2020 10:45 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە دامەزراوەیەکی ئەمریکی لە نەجەفی عێراق

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی زنجیرە تەقینەوەیەکیان کردووە لە دامەزراوەیەکی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە شاری نەجەفی پیرۆز.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی عێراق لەوانە کەناڵی تەلەفزیۆنی «حەدەس» و ھەواڵدەریی «سومریەنیوز» وایان بڵاو کردووەتەوە کە ئەمڕۆ ھەینی لە دامەزراوەیەکی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە شاری نەجەفی پیرۆز تەقینەوەیەک ڕووی داوە.

پۆلیسی نەجەفی پیرۆزیش وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم تەقینەوەیە ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕووداوە قوربانیی نەبووەو بەس زیانی ماددیی لێ کەوتووەتەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی «ئەلئەخباریە»ش بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشتی باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە باکووری بەغدای  پێتەختی عێراقی کردووە.

ھەروەھا سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان چەند ڕاپۆرتێکیشیان لەمەڕ تەقینەوەی چەند بۆمبایەک لە سەر ڕێگای جوڵانی کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکی لە ناوەڕاستی عێراق دا بڵاو کردووەتەوە.