ئەمڕۆ لە هەولێر : بەرهەم ساڵح له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 07:08 Asia/Tehran
بڕیاره ئەمڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆک کۆماری عیراقل له‌گه‌ڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆببێته‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێکی جیاواز بکه‌ن.
سایتی رووداو بڵاویکرده‌وه که کۆبونه‌وه‌که له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عیراق له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێهوه و دۆخی سیاسی و دارایی و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
ئاشکراشیکردوه که کۆبونه‌وه‌که له دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ساز ده‌کرێت.
ئەوە سێهەمین کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری عێراق و سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەبێت لە ساڵی 2020 دا .