ناردرانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387742-ناردرانی_ھێزەکانی_حەشدی_شەعبی_بۆ_باکووری_عێراق
دەستەیەک لە ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ خەباتی دژی بەرماوەکانی داعش ڕەوانەی پارێزگای کەرکوک لە باکووری ئەم وڵاتە کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 22:49 Asia/Tehran
  • ناردرانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ باکووری عێراق

دەستەیەک لە ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ خەباتی دژی بەرماوەکانی داعش ڕەوانەی پارێزگای کەرکوک لە باکووری ئەم وڵاتە کران.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: تاقمی «ئەلعوتبە ئەالعەلەوییە» سەر بەم ڕێکخراوەیە، پاڵپشتی کردنی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقی بۆ چەسپاندن و بەھێزکردنی ئاستیشت و سەقام لە کەرکوک دا گرتووەتە ئەستۆ.

حەوتەی ڕابردوو دوابەدوای ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شارستانی «حەویجە»ی پارێزگای کەرکوک ، حەوت کەس کوژران و بریندار بوون. 

سەرباری تێکشکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق دا، کەچی ھێشتا کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار بە شێوەی پرژو بڵاو هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.