تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 19:18 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تونێلێکی شاراوەی ھەڵگری تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعش لە عێراق

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دۆزرانەوەی تونێلێکی شاراوەی ھەڵگری تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعشی کردووە لە سنووری نێوان پارێزگاکانی «دیالە»و «سەلاحەددین»ی ئەم وڵاتە.

«ئەحمەد تەمیمی» لە فەرماندەرانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە ڕایگەیاند: یەکەیەکی ھێزە ھاوبەشەکانی ئاسایشتی عێراق لە ھەڵمەتی ڕاماڵینی قوڵایی ناوچەی « حاوی عەزیم» لە نێوان پارێزگاکانی «دیالە»و «سەلاحەددین»ی تونێلێکی شاراوەیان دۆزیوەتەوە کە تیرۆریستانی داعش وەک ھەماری بۆمباو تەقەمەنی کەڵکیان لێ وەرگرتووە.

تەمیمی وتووشیەتی: ١٣ بۆمبا، کەرەستەی تەقاندنەوە لە ڕێگای دوورەوە، تەقەمەنی و نارنجۆکی دەستکرد لەم تونێلەدا دۆزراوەتەوە.

فەرماندەری حەشدی شەعبیی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەم شوێنە ھەمارێکی گرینگ بووە بۆ ڕاگرتنی بۆمباو تەقەمەنی و کەرەستەی تەقاندنەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش کە لە پارێزگای سەلاحەددینەوە کنەیان دەکردە نێو پارێزگای دیالە.

تەمیمی ڕاشیگەیاندووە کە،لە ئێستادا ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ئەو تونێلەیان بە تەواوی خاپوور کردووە.

سەرپەیڤ