کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە ڕۆژھەڵاتی عێراق
تشرینی یهکهم 28, 2020 13:00 Asia/Tehran
وتەبێژی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی عێراق باسی تیاچوونی سەرکردەیەکی داعشی کرد لەم ناوچەیەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بەغدا ئەلیەوم، «سادق حسەینی» وتەبێژی حەشدی شەعبی لە دەڤەری پارێزگای دیالە، وتی: «ئەبولحەسەن ئەلکوردی» سەرکردەی داعش لە ھەڵمەتی بۆسەنانەوەی ھێزەکانی ھەواڵگریی حەشدی شەعبی لە ناوچەی «ئەلحامید»ی ڕۆژھەڵاتی بەعقوبە کوژرا.
سەرباری شکست ھێنانی داعش لە عێراق دا، ھێشتا بڕێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە تیرێریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژوبڵاو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.