تشرینی دووه‌م 04, 2020 17:44 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لە پەرلەمانی عێراق

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق باسی تاوتوێ کردنی دۆسیەی تیرۆری سەرداری سپەھبۆد قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لە پەرلەمانی عێراق

«بەدر زیادی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی مەعلومە، وتی: دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تایبەتی لە بارەی تاوانی تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبومەھدی موھەندیس » جێگری سەرۆکی پێشووی حەشدی شەعبی لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا ، حەوتەی داھاتوو لە پەرلەمانی عێراق دا تاوتوێ دەکرێت.

ئەم ئەندامەی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق وتووشیەتی: سەرقاڵ بوونی کۆتلەو تاقمە سیاسییەکان بە دۆسیەی ھەڵبژاردنەوە بووە ھۆی ئەوەی کە ڕاگەییشتن بە دۆسیەی پێشێلکرانی بەڵێنەکانی ئەمریکا پەکی بکەوێت، بەڵام کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە ماوەی حەوتەی داھاتوو تایبەت دەبێ بە لێکدرانەوەی خشتەی زەمەنیی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکیش.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوای لە ئەندامەکان کردووە کە کاتێک بۆ میوانداری کردنی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی لێکدانەوەی چەند دۆسیەیەک لەوانە شەھید بوونی «سەردار سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس» و خشتەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دیاری بکەن. 

سەرپەیڤ