خاپوور کرانی سێ بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق
ھێزەکانی حەشدی شەعبی توانییان سێ بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق خاپوور بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق ، « قاسم موسلیح» فەرماندەری حەشدی شەعبی لە ئەنبار ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە ھەوڵی ھەواڵگریی حەشدی شەعبی و بنکەی ئۆپراسیۆنی ئەم ڕێکخراوەیەو وەرگرتنی زانیاریی گرینگ لە چەند سەرچاوەی دیکە، لە ھەڵمەتێکی ڕێک و پێک دا، سێ بنکەی داعش و ڕێگاکانی فریاکەوتنی داعش لەنێو برا.
موسلیح پێشی داگرت: ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ڕۆژی سێ شەممەوە دەستی پێ مراوەو لەم ھەڵمەتەدا ناوچەی «ئادی حەلکوم»و چەند ناوچەیەکی دیکە کەوتووەتە بەر ھەڵمەتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی.
«قوسەی ئەنباری» بەرپرسی ڕێکخراوەی «بەدر» لە دپارێزگای ئەنباری عێراقیش لە بارەی ھاوکاریی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکا لەگەڵ دەست و پێوەندەکانی داعش وشداریی داو وتی: ناوچە سەرسنوورییەکان، ناوچەگەلێکن بۆ پەڕینەوەی داعش و ئامادە بوونی داگیرکەرانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی عەینولئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق کە کۆنترۆڵی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریایان بە ئەستۆیە، کاری ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقیان دژوار کردووە.