ڕوودانی تەقینەوە لە پێتەختی عێراق دا
تشرینی دووهم 05, 2020 03:47 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی عێراقی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کرد لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە.
کەناڵی سومریەنیوزی عێراق ڕایگەیاندووە: ئەم تەقینەوەیە لە گەڕەکی «ئەلدەورە» لە باشووری بەغدا ڕووی داوە.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندنی سومریەنیوز، ئامانج لەم تەقینەوەیە ھێشتا ڕوون نییە.
ڕاپۆرت و زانیارییەکی زیاتر لە بارەی وردیاتی ئەم ھەواڵە ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە.
لە کاتی پەسەند کرانی گەڵاڵەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ھەتا ئێستا چەندین جار بنکەو کاروانە سەربازییەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە سەرتاسەری عێراق لەوانە لە بەغدای پێتەختیش دا کەوتوونەتە بەر ھێرش و پەلاماری کەسانی نەناسراو.