ڕەخنەگرتن لە سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە باشووری عێراق
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە گەڵاڵەی سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە باشووری ئەم وڵاتە ڕەخنەیان گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی ئەخبارۆلعێراق، « مەنسوور بەعیجی» جێگری سەرۆکی لێژنەی کشت و کاڵ و ئاوی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شعممە باسی گەڵاڵەیەکی مەترسیداری کرد کە بۆ پارچە پارچە کرانی زەوییەکانی «بادیە سەماوە» لە باشووری عێراق بە قازانجی عەرەبستان و بە مەبەستی سەرمایە نانەوە بۆ زیاتر لە ٢٥ ساڵ داڕێژراوە.
«بەعیجی» وتیشی: عەرەبستان بە کەڵک وەرگرتن لە سەرمایەنانەوە لە «بادیە سەماوە» ھەوڵ دەدات ھەتا پێدزە بکاتە نێو عێراقەوەو دوای ئەوەش بە بیانووی سەرمایەنانەوە بەسەر باشووری ئەم وڵاتەدا زاڵ ببێت.
«ئەشواق کەریم» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراقیش گەڵاڵەی تازەی عەرەبستان بۆ سەرمایەنانەوە لە عێراقی بە ھەنگاوێکی کۆڵۆنیالیستی زانی نەک سەرمایەنانەوە.
«زەینەب سابیت تائی» نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراقیش لە بارەی مەترسیی سەرمایەنانەوەی کۆمپانیاکانی عەرەبستان لە «بادیە سەماوە»ی پارێزگای «موسەننا» وشداریی دا.