تشرینی دووه‌م 06, 2020 15:02 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ دانەوەی ھێرشی داعش لە پارێزگای سەلاحەددینی عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھێرشی تیرۆریستانی داعشیان لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین بەرپەرچ دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومەی عێراق، ھێزەکانی تیپی ٢٢ی حەشی شەعبیی عێراق شەوی ھەینی توانییان ھێرشی تیرۆریستانی داعش و ئۆپراسیۆنی دزەکردنیان لە ناوچەی «ئەلعیس» لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین بەرپەرچ بدەنەوە کە لەم ئۆپراسیۆنەدا کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعش کوژران و یان بریندار بوون.

پێشتریش «قاسم موسلیح» فەرماندەری ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند بوو لە ئۆپرسیۆنێکی سێ ڕۆژەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە بیاوانی ڕۆژئاوای ئەنبار چەند ناوچەی گرینگ بە مەبەستی پچڕاندنی ھێڵی پەیوەندیی پشتیوانی کردنی تاقمی تیرۆریستی داعش پاکتاو کراوە.

سەرباری ئەو ئۆپراسیۆنە جۆربەجۆرانەی کە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراێ بۆ پاکتاوکردنی ناوچەکانی ئەم وڵاتە لە بوونی تیرۆریستانی داعش ئەنجامی دەدەن، ھێشتا چەکداران و شانە نوستووەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی دیالە ، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەددین، ئەنبار و بەغدا خەریکی جم و جوڵن.

سەرپەیڤ