تشرینی دووه‌م 11, 2020 21:12 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی قۆناغی دووھەمی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای عێراق

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دەست پێ بوونی قۆناغی دووھەمی ئۆپراسیۆنی ئەم ڕێمخراوەیەی کردووە لە پارێزگای «ئەنبار»ی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە بۆ ڕاماڵین و لەنێو بردنی بنکەومەتەرێزەکانی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش.

بنکەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: تیپە جۆربەجۆرەکانی بنکەی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ئەنبار ھاوڕێ لەگەڵ سەرکردایەتیی بنکەکانی ئۆپراسیۆنی سوپا، دووھەمین قۆناغی ئۆپراسیۆنی «لەببەیک یا ڕەسولەڵڵا(ص)»یان لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەست پێ کردووە.

لە بەیاننامەی حەشدی شەعبی دا ھاتووە: ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە لەنێو بردنی تونێلە ژێرزەوینییەکان و ئەو بنکانەیە کە تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ ھێرشی تیرۆریستی دژی خەڵکی سڤیل و ھێزەکانی ئاسایشت بەکاری دەھێنان.

ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق و سوپای عێراق ڕۆژی سێ شەممە یەکەم قۆناغی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی ھاوبەشی خۆیانیان دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ١٤ دەڤەری پارێزگای ئەنبار جێبەجێ کرد.

سەرپەیڤ