ڕەت کرانەوەی ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی عێراق لەگەڵ عەرەبستان بۆ بەرپاکردنی مەشقی ھاوبەش
تشرینی دووهم 13, 2020 20:26 Asia/Tehran
جێگری فەرماندەری بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی بەغدا لەگەڵ عەرەبستانی لەمەڕ بەرپاکردنی مەشقی ھاوبەش ڕەت کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەبدولئەمیر شەمەری» ڕۆژی ھەینی لە لێدوانێکدا پێی داگرت: دەوڵەتی عێراق بۆ ئەنجام دانی مەشقی ھاوبەش لەگەڵ لایەنی سەعودی دا ڕێک نەکەوتووە.
کۆڕوکۆمەڵە سیاسی، ئاسایشتی و ئابوورییەکانی عێراقیش لە بارەی ھەرچەشنە سەرمایەدانانێکی عەرەبستان لە عێراق و بەتایبەت لە باشوورو ناوەڕاستی ئەم وڵاتە وشدارییان داوە.
جێگری فەرماندەری بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی ئەم وڵاتەی بەبەشێک لەھێزە چەکدارەکان و پێکھاتەی سەربازیی ئەم وڵاتە زانی و وتی: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لەژێر چاودێریی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دەجوڵێنەوە.