وشداری دانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە بارەی سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لەم وڵاتەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389390-وشداری_دانی_وەزارەتی_سەرچاوە_ئاوییەکانی_عێراق_لە_بارەی_سەرمایەنانەوەی_عەرەبستان_لەم_وڵاتەدا
بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانیی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە بارەی سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە بەشی کشت و کاڵ و ئاژەڵداری و لەنێوچوونی بەستێنە ژێرزەوینییەکانی ئەم وڵاتە وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2020 11:17 Asia/Tehran
  • وشداری دانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە بارەی سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لەم وڵاتەدا

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانیی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە بارەی سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە بەشی کشت و کاڵ و ئاژەڵداری و لەنێوچوونی بەستێنە ژێرزەوینییەکانی ئەم وڵاتە وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «عەون زیاب عەبدوڵڵا» بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانیی سەرچاوە ئاوییەکان سەربە وەزارە تی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی: ناکرۆ ئاوی ژێرزەوی بۆ سەرمایەنانەوە بەکار بھێندرێت، چونکو دەبێتە ھۆی بەقوڵدا چوونی خاک و دیارە ئەمەش شوێنھاتی نالەباری لێ دەکەوێتەوە.

لە دوو حەوتە لەمەوبەرەوە ھێندێک ڕاپۆرت لە بارەی ھەگەری ڕادە ست کرانی ملوێنان دۆنم زەوی لە بیاوانەکانی عێراق بە عەرەبستانی سەعودی بۆ سەرمایەنانەوە بڵاو بووەتەوە.

یەکشەممەی حەوتەی ڕابردووش شاندێکی باڵای پێکھاتوو لە وەزیرانی ئاسایشت، ئابووری و خزمەتگوزاریی عەرەبستان بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو لایەنە سەردانی بەغدای کردبوو.