کانونی یه‌که‌م 02, 2020 12:13 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە باسی جێبەجێکرانی ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش لەگەڵ سوپای ئەم وڵاتەی کرد دژی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی شەوی چوارشەممەی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق دا ھاتووە: ھەنگی یەکەم و دووھەمی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھەنگی سێھەمی سوپای عێراق ھەڵمەتێکی پێشدەستانەیان بۆ ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریسستی داعش لە پارێزگای ئەنبار بەڕێوە برد.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: لە ھەڵمەتەکەدا ناوچەکانی «بەنداوی مەدیسیس»،«وادی زایع»،«وەلکەعرە»،«بنیان سەحالی وەلمیناح» پشکێندراو پاکتاوکرایەوە.

سەرپەیڤ