وەڵامی لێبڕاوانەی کاربەرانی عێراقی بە چەواشەکارییەکانی سەعودییەکان لە بارەی حەشدی شەعبییەوە
دوابەدوای چەواشەکاریی تازەی میدیاکانی سەعودی و ھاوتەریبە ڕۆژئاواییەکانیان دژی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»ی عێراق، جەماوەری ئەم وڵاتە بە وەڕێ خستنی ھەشتاگێک ستایشی گیان بەختکاریی ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە و ڕۆڵگێڕانیان لە خەباتی دژی داعش و چەسپاندنی ئاسایشتیان لە وڵات دا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کاربەرانی عێراقی ئەمڕۆ ھەینی بە وەڕێ خستنی ھەشتاگی « حەشدی شەعبی ڕزگاری کردوون» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ھۆگری و تاسەمەندیی لە ڕادەبەدەری خۆیانیان بەرامبەر بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەربڕی و پەیامی دڵسۆزانەی خۆیانیان بە خەڵک ڕاگەیاند.
کاربەرانی عێراقی ئەم ھەشتاگەیان کە بوو بە ھەشتاگی ھەڵکەوتەو پڕ لایەنگری وڵاتەکەیان، بۆ دڵسۆزی نواندن بەرامبەر بە حەشدی شەعبی و وەڵام دانەوەی ئەوانەی وا بە نیازی لاواز کردنی ئ مەزراوەیەن، دانا.
لەم دواییەدا میدیاکانی سەعودی و ھاودەستە ڕۆژئاواییەکانیان خولێکی تازەی چەواشەکاری و درۆودەلەسەی دژی حەشدی شەعبیی عێراقیان وەڕی خستووە بۆ زەبر وەشاندن لەم دامەزراوە شۆڕشگێڕە.