کانونی یه‌که‌م 10, 2020 06:39 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی باڵوێزی ئێران بۆ دەوڵەت و نەتەوەی عێراق لە ساڵگەڕی سەرکەوتن بە سەر داعش دا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە پەیامێکدا سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتن بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعشی لە دەوڵەت و نەتەوەی عێراق پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، لە  پەیامەکەی «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق دا ھاتووە: بە دڵنیاییەوە خۆڕاگری و کۆڵنەدانی گەل و دەوڵەتی عێراق بە تایبەت ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە سوپا، پۆلیسی فیدراڵ، دەزگاکانی دژەتیرۆۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگەوە ڕڵێکی کارایان لە سەرکەوتن بە سەر داعش دا ھەبووە.

مەسجیدی لە پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە، «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» ڕۆڵێکی گرینگ و دیاریکەریان لە پێکدادانی گشت داگر دژی تاقمی تیرۆریستی داعش و سەرکەوتن بە سەر ئەم تاقمەدا گێڕا و لەو ھۆکارانەی ھەنگاوە دڕندەکارانەو تیرۆریستییەکەی ئەمریکاش لەمەڕ شەھید کردنیان ڕۆڵی کارایان لە شکست پێ ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش بوو.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەم پەیامەدا وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆڵی ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقیش کە بووە ھۆی یەکانگیر بوونی ھەموو مسۆگەراتێک بۆ خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی تر بۆ دەوڵەت و نەتەوەی دۆست و برای عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە ھەر چۆن لە خەباتی دژی تیرۆریزم پشتمان چۆڵ نەکردن، لە ئێستاش دا سەرباری بایکۆتە ملھوڕانەکانی دژی جەماوەری ئێران، ئامادەی ھاوکاری ، یارمەتی دان و پێشکەش کردنی ھەموو تواناییەکین بۆ بنیاتنانەوەو ئاوەدان کردنەوەی وڵاتەکەیان.

سەرپەیڤ