کانونی یه‌که‌م 10, 2020 19:00 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی تازەی حەشدی شەعبیی عێراق لە پارێزگای سەلاحەددین

ھاوکات لەگەڵ سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی عێراق بە سەر تاقمی تیرۆریستیی داعش، ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپراسیۆنێکی تازەیان لە پارێزگای سەلاحەددین لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بۆ ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی دا ھاتووە: تیپی ٣٤ی ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بە بەشداریی ھێزەکانی ئاسایشتی ئۆپراسیۆنی خۆیانیان بۆ  ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی «بەلەد»ی باشووری پارێزگای «سەلاحەددین» دەست پێ کرد.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە پێی  بەرنامەی پێشتر داڕێژراوی خۆیان بۆ ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعش و دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکانی باشووری ناوچەی «بەلەد» خەریکی پێشڕەوین.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژی ئەم دواییە ئۆپراسیۆنێکی ئاسایشتیی دیکەشیان لە چەند پارێزگادا بۆ پشکنینی ئەم ناوچانەو گرتنی کەسانی بەرپەیگەڕ بەڕێوە برد.

ئەمڕۆ دەھەمی دیسامبەر ڕێککەوتە لەگەڵ سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی عێراق بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا.

سەرپەیڤ