«حەشدی شەعبی» ھێزێکی تێکشکێنەرە بۆ پاسەوانی کردن لە عێراق
سەرۆکی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»ی عێراق جەختی کرد: حەشدی شەعبی ھێزێکی تێکشکێنەرە لە دەستی حکومەتی عێراق دا بۆ پاسەوانی کردن لە خەڵک و نیشتیمان و پیرۆزایەتییەکانی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم «فاڵح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»ی عێراق ، شەوی ھەینی بە بۆنەی سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی ئەم وڵاتە بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا، وتی: داستان ڕسکاندنی گەورەی نەتەوەی عێراق لە مەڕ سەرکەوتن بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش جیھانی سەرسام ، دو دۆستانی شادو دوژمنانی توڕەو مارەنگاز کردو فێڵی ھێزەکانی تاریکایی گەڕاندەوە بۆ خۆیان.
«فەیاز» وتیشی: لە ئاوا ڕۆژێکدا بە یارمەتیی خوداوەند و بەرەکەتی فەتواکەی مەرجەعییەتی باڵای وڵات و خوێنی شەھیدان بە تایبەت ڕۆڵی گەورەو بنەمایی ژەنراڵی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس» فەرماندەرانی شەھیدی ئۆپراسیۆنی سەرکەوتن بە سەر داعش دا، خاکی عێراق بە تەواوەتی لە بوونی چەپەڵی داعشییەکان پاک کرایەوەو دوژمنان توشی دۆش داماوی و ھیوابڕاوی ھاتن.