عێراق ، ئێران ، روسیا و سوریا درێژە ئەدەن بە گۆڕینەوەی زانیاریی ئاسایشیی
کانونی یهکهم 21, 2020 11:42 Asia/Tehran
فەرماندەریی ئەرکانی ھەڵمەتەکانی عێراق جەختی کردەوە ، وڵاتانی عێراق ، ئێران ، روسیا و سوریا درێژە ئەدەن بە گۆڕینەوەی زانیاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە چوارچێوەی کومیتەی چوارقۆڵی دا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرتیپ تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئەرکانی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە جەختی کردەوە ، لێژنەی چوار قۆڵیی پێکھاتوو لە عێراق ، ئێران ، روسیا و سوریا کە لە کاتی ھاتنی داعش بۆ عێراق و زاڵبوونی بەسەر ھەندێ ناوچەی عێراق دامەزرا ، لە بنکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق درێژە ئەدات بە کاری خۆی .
خەفاجی جەختی کردەوە ، ئامانج لەپێکھێنانی ئەم کومیتەیە ، گۆڕینەوەی زانیاریی ھەواڵگریی نێوان چوار وڵاتەکەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم .
سەرپەیڤ