کانونی یه‌که‌م 25, 2020 07:06 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی ھێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای «بابل»ی عێراقی پوچەڵ کردەوە

ھێزەکانی ڕێکخراوەی جەماوەریی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ھەوڵی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ ھێرش کردنە سەر پارێزگای «بابل»ی ئەم وڵاتەیان پوچەڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ھێزەکانی تیپی ٤٧ی ئەم ڕێکخراوەیە ھێرشی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەی « جەرفولنەسر» لە پارێزگای «بابل»یان بەرپەرچ دایەوەو تیرۆریستانیان ناچار کرد پاشگەز ببنەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێڕاق دا تەواو بوو. 

حەشدی شەعبیی داگری تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دا دوای ئەوەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بڕێک لە ناوچەو شارەکانی عێراقی داگیر کرد بە پێی فەتوای ئایەتوڵڵا سەییدعەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق و هاوکات لەگەڵ کەوتنی شاری موسڵ لە دەهەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٤ دا پێکھات و لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی عێراق برایە ژێر دەستەڵاتی سەرکردایەتی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتەوە.

سەرپەیڤ