جەختی عەسائیبی ئەھلی حەق لە سەر وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق
بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق لە سەر وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتە پێی داگرت.
«سەعد ئەلسەعدی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕۆزی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ «ئەلعەھد نیوز» وێڕای ئاماژە کردن بە تاوتنکارییەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە پێی داگرت: ئەمریکا بە ھێندێک دڕندەکارییەوە گلاوەو بە نیازی لاواز کردنی ڕەوشتی ئاسایشتیی عێراقەو بەم پێیە عێراقییەکانیش خەباتی خۆیان بۆ وەدەرنانی داگیرکەران لە عێراق بەردەوام دەکەن.
«ئەلسەعدی» وتیشی: ئێمە بە ئەزمونی کرداری ئەوەمان سەلماندووە کە ڕۆڵەکانی خۆڕاگری نیازپاکترین کەسانن بۆ بەرەڤانی کردن لە نیشتیمان و ئەوانە بە حەشدی شەعبیەوە پەیوەست بوون و لە سەر خەباتی خۆیان دژی داگیرکەران ھەتا دەرپەڕاندئنیان لەم وڵاتە بەردەوام دەبن و دیارە ئەم خەباتەش لە ئارستەی بەرژەوەندییەکانی عێراقە.