دەست پێ بوونی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابووریەکانی ئێران و عێراق
چوارەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ئابووری و پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی بەڕێوەبەرانی باڵای ھەردووک وڵات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا «عەلا ئەحمەد جەبوری» وەزیری بازرگانیی عێراق ڕۆژی دووشەممە بە یاوەریی شاندێکی باڵای ئابووری و بازرگانی بۆ دبیدار لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەشداری لە چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ھاوبەشی ھاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات گەییشتە تاران.
شاندێکی باڵای داگری یاریدەرانی وەزیر، بەڕێوەبەرانی گشتی، سەرۆکانی ژوورەکانی بازرگانی و «عەبدۆڕڕەزاق زەھیری» سەرۆکی سەندیکای ژووری بازرگانی، «عەلا ئەحمەد جەبوری» وەزیری بازرگانیی عێراق لەم گەشتەی دا یاوەری دەکەن.
لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق بە مەبەستی پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردووک لا، ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ پێکھات.