کانونی دوھەم 14, 2021 02:03 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی پێش بە دەسستڕاگەییشتنی تیرۆریستان بە کەرەستەی چێکردنی بۆمبا دەگرێت

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: نەیھێڵاوە لە سێ پارێزگادا کەرەستەی کیمیایی مەترسیدار بگاتە دەستی بەرماوەکانی داعش بۆ چێکردنی بۆمبا.

«عەلی حسەینی» بەرپرسی پەیوەندییەکانی حەشدی شەعبی لە دەڤەری باکوور ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی «مەعلومە» ڕایگەیاند: ھێندێک کودی کیمیایی لە لایەن داعشەوە وەکو ھەوێنی چێکردنی تەقەمەنی و بۆمبا بەکار دەھێندرێت و حەشدی شەعبیش بە پێی ستراتژیای پێ و شوێن گرتن و چاودێری بە سەر کاروبارەکان لە پارێزگاکانی دیاتلە، کەرکوک و سەلاحەددین بە ھاواھەنگی لەگەڵ دەزگا ھەواڵگرییەکان ڕێگری کرد لە گەییشتنی ئەو کەرەستانە بە دەستی بەرماوەکانی داعش.

حسەینی وتیشی: ئەمەش وایکردووە ھەتا بەڕادەی لەسەدا نەوەد چێکردنی بۆمبا دەستییەکان کەم بێتەوە و بەرماوەکانی داعش لە ئێستادا لە بۆمباو تەقەمەنییە کۆنەکانیان بۆ کردنە ئامانجی ھێزەکانی ئاسایشت و شارومەندان کەڵک وەردەگرن.

ئەم بەرپرسەی حەشدی شەعبی وتیشی: داعش لە ھێندێک کودی کیمیایی بۆ چێکردنی مادەی مەترسیداری «C_4» و بەکارھێنانیان لە چێکردنی بۆمبای دەستکرد کەڵک وەردەگرێت.

«C_4» کەرەستەیەکی تەقاندنەوەیە بە ھێزێکی زۆرەوەو تیرۆریستانی داعش لە زۆربەی بۆمبا دەستکردەکانیاندا بەکاری دێنن ھەتا کاولیی زیاتری لێ بکەوێتەوە.

سەرپەیڤ