کانونی دوھەم 22, 2021 12:20 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق: وەڵامی ئێمە بۆ داعش گورچکبڕ دەبێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە وەڵامێکی گورچکبڕی ھۆکارانی تەقینەوەکانی بەغدا دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی بنکەی شەفەق نیوز، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توییتێک وێڕای ئاماژە کردن بە دەست ھەبوونی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی داعش لە تەقینەوە خۆکوژییەکانی بەغدا ، نووسی: گەلی عێراق نەگۆڕبوونی خواستی خۆی لە ھەمبەر تیرۆریزمی تەکفیریی داعش دا سەلماندووە.

کازمی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، وەڵامی دەوڵەت بەوانەی کە خوێنی عێراقییەکانیان ڕشتووە بەبڕشتانەو گورچکبڕ دەبێت.

مەیدانی «تەیەران»ی بەغدا دوای نیوەڕۆی دوێنێ پێنج شەممە دوو تەقینەوەی خۆکوژانەی بە ھۆی تیرۆریستانی داعشەوە بە خۆیەوە بینی کە بە ھۆیەوە لانیکەم ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ