شوبات 02, 2021 17:35 Asia/Tehran
  • دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆ لێکدانەوەی پرسی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق باسی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەم لێژنەیەی کرد بە ئامادە بوونی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی لێکدانەوەی گەڵاڵەی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی.

بەپێی ڕاپۆرتی «ئەلمەعلومە»، «کەریم عەلیوی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: دانیشتنی داھاتووی ئەم لێژنەیە لە درێژەی کۆبوونەوەکانی حەوتەی ڕابردوو و لەمەڕ بەڵێنی دەوڵەت بۆ ڕاپەڕاندنی پەسەند کراوەکەی پەرلەمان لە بارەی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی دەبێت.

عەلیوی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پرسی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی بە پاڵپشتیی پەسەند کراوەکەی پەرلەممان لەو بابەتانەی دیکە کە بڕیارە لەگەڵ کارمی باسی بکرێت، لە پێشترە، وتیشی: لەو تەوەرانەی دیکەی دانیشتنەکە ئاڵوگۆڕە تازە ئاسایشتییەکان، توندوتۆڵ بوونەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکان بە تایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاواو کاریگەریی نەرێنییان لە سەر ئاسایشت و ئابووریی عێراق دەبێت.

سەرپەیڤ