سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران گەیشتە بەغدا
سەرۆکی دەزگای دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵای دادڤانی دا ئەمشەو گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید ئیبراھیم رەییسی و شاندی باڵای ھاوڕێی ئەمشەو گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لە لایەن ژمارێک لە کاربەدەستانی عێراقی و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی لێکرا .
سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران لەسەر بانگێشتنی فەرمیی فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادڤامیی عێراق بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە بەغدا و بڕیارە جیا لە فایەق زەیدان لە گەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران محەمەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیدارو وتووێژ بکات .
دۆسیەی تیرۆری شەھیدانی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم سپەھبود حاجی قاسم سولەیمانیی و حاجی ئەبوومەھدی موھەندس لە سەرووی دۆسیەکانی جێی باس لە سەردانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانی بۆ بەغدان .
جیا لەوە بڕیارە دۆسیەی دیکەش لەم سەفەرەدا تاووتوێ بکرێن .