شوبات 09, 2021 07:36 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: کێشەی فەلەستین ئەوبەرایەتیی یەکەمی عێراقە

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کێشەی فەلەستینی بە ئەوبەرایەتیی یەکەمی وڵاتەکەی زانی و لە سەر دژایەتیی بەغدا لەگەڵ ھەرچەشنە ئاسایی کردنەوەیەکی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی «حەسەن کەعبی»  جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، باسی ئەوە کراوە کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە لە دیداری لەگەڵ «ئەحمەد عەقڵ» باڵوێزی فەلەستین لە عێراق پێی داگرتووە کە، کێشەی فەلەستین ئەوبەرایەتیی یەکەمی تەواوی دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی لە ھەموو ئاستێکدا بووەو مێژووی ئێستاو داھاتووی عێراق قەت بە پێچەوانەی خواستی گەلی فەلەستین و بڕیارەکانیان لە بارەی کێشە چارەنووس سازەکانەوە نابێت.

کەعبی لە دیدارەکەدا لە سەر پێویستیی کارا کردنی لێژنەی دۆستایەتیی پەرلەمانی ھاوبەشی نێوان عێراق و فەلەستین بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندی و ھاوکاریی نێوانیان پێی داگرت و باسی سوور بوونی عێراقیشی کرد بۆ داڕشتنی بنەمایەکی پتەو لە ئاستی پەیوەندی دا لەگەڵ تەواوی گەلانی عەرەبی بە تایبەت گەلی فەلەستین لە ئاراستەیەکی ڕێک و پێک و دروست دا.

ناوبراو ھەروەھا لە سەر ھەڵوێستی ڕاشکاوانەو نەیارەتیی گەل و حکومەتی عێراق لەگەڵ ھەرچەشنە ئاسایی بوونەوەیەکی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل کە بڕیارو خواستی گەلی فەلەستین دەخەوشێنێ و پێشێلکردنی پەسەند کراوە نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار، پێی داگرت.

باڵوێزی فەلەستینیش داوای لە کەعبی کرد کە پەرلەمانی عێراق بە سەر ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین چاودێری بکات.

 

سەرپەیڤ