شوبات 18, 2021 01:58 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی دیکەی ئەمریکا لە عێراق دا کرایە ئامانج

میدیا ھەواڵدەرییەکان باسی بەئامانج کرانی کاروانێکی سەربازیی دیکەی ئەمریکایان کردووە لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەم کاروانەی سوپای ئەمریکا لۆجیستیکی بووە کە لە شاری ناسریەی عێراق دا کراوەتە ئامانج.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی عێراق باسی کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشیان کردووە دوابەدوای بوردمانە ئاسمانییەکان لەم وڵاتە.

حەوتەی ڕابردووش میدیا ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند: کاروانێکی لێجیستیکیی ئەمریکی لە شاری «ئەللەتیفە» ھێرشی کرایە سەر.

ھەڵمەتی سەر کارئوانی لەشکریانی ئەمریکی لە ماوەی چەند مانگی ئەم دواییە پەرەی سەندووەو ھێزەکانی عێراق گرینگترین ھۆکاری ئەم بابەتە بۆ کۆتایی ھاتنی ماوەی مانەوەی ئەم ھێزانە لە عێراق دەگەڕێننەوە.

 

سەرپەیڤ