شوبات 18, 2021 10:56 Asia/Tehran
  • داخوازیی فەلەستین لە عێراق بۆ چاودێری کردن بە سەر ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە

فەلەستین داوای لە دەوڵەتی عێراق کردووە ھەتا چاودێریی ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە بکات.

ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع) وای بڵاو کردووەتەوە کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە «موحەممەد حەلبوسی» چاوی بە باڵوێزی فەلەستین کەوتووەو لە بارەی لێکدانەوەی پەیوەندیی دوو قۆڵی، پەرە پێ دانی ھاوکاری و چەند بابەتێکی دیکەی جێگای سەرنجی ھەردووک لا قسەی لەگەڵدا کردووە.

 بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە، «حەلبوسی» لە لایەن ئەنجومەنی نیشتیمانیی فەلەستینەوە بە مەبەستی چاودێری کردن و پێ و شوێنگرتنی ڕەوتی ھەڵبژاردنەکانی فەلەستین و ھەروەھا پشتگری کردنی بەڕێوە چوونی بانگێشتن نامەیەکی بۆ پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێ گەییشتووە.

«مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ژانویەی ڕابردوو کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نیشتیمانیی دیاریی کرد و لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند: ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٣١ی ژولای و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانیش ٣١ی ئاگۆست بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ