شەھید بوونی سێ چەکداری حەشدی شەعبی و دەست پێ بوونی ھەڵمەتی بەربڵاوی دژی داعش لە پارێزگای دیالە
ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی پاکتاوکردنێکی تازەیان لە گردوپەڕی ناوچەی «خانەقین» لە باکووری پارێزگای دیالەی ئەم وڵاتە دەست پێ کردووە.
«موحەممەد تەمیمی» لە فەرماندەرانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی عێراق ڕۆزی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵیی «مەعلومە» ڕایگەیاند: یەکەکانی حەشدی شەعبی لە ساتەکانی سەرەتای بەیانیی ڕۆژی پێتج شەممە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی پاکتاوکردنیان لە ناوچەی «ئەادەکات» لە گردوپەڕی ناوچەی خانەقین بۆ ڕاوەدوو نانی شانە تیرۆریستەکانی داعش دەست پێ کرد.
وتیشی: ئەم ھەڵمەتە دوای ھێرشی دوێنێی تیرۆریستان بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایشتیی بەرەی پێشەوەی شەڕی دژی داعشی ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستی پێکرا کە کوژرانی سێ چەکداری داعش و بریندار بوونی پێنج کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.
ھاوکات وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا باسی دۆزرانەوەی حەشارگەیەکی چەک و چۆڵی قورس و بۆمبای نیرۆریستانی کرد لە ئەنجامی پشکنینی گوندی «تینیە» لە پارێزگای دیالە.
سەرلەشکر «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشت چوار تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی بەعداو ئەنبار قۆڵبەست کردووە.