شوبات 21, 2021 08:43 Asia/Tehran
  • تێکھەڵچوونی قورسی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و داعشیەکان لە باکووری بەغدا

سەرچاوەکانی میدیا باسی تێکھەڵچوونی قورسی نێوان ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پاشماوەکانی داعش دەکەن لە باکووری بەغدا .

کەناڵی دەنگوباسی سابرین نیوز سەرلەبەیانیی یەکشەممە راپۆری دا ، ھێزەکانی تیپی 12ی حەشدی شەعبی کە بزووتنەوەی نوجەبا پێکدێنن لە ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغدا خەریکی شەڕێکی قورس لە گەڵ پاشماوەکانی داعشن . 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ھەڵمەتی ئەرتەشی ئەم وڵاتەی لە ناوچەی تارمیەی بەغدا بەسەر کردەوە و جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە ھەڵمەتی ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە تا خاشەبڕکردنی ئەوان . 

ناوچەی تارمیە بەشێک لە کەمەربەندی ئاسایشیی ستراتژیکی شاری بەغدایە . 

سەرپەیڤ