شوبات 22, 2021 18:05 Asia/Tehran
  • یەکیەتی زانایانی موسوڵمان : زۆربەی داعشیە خۆکوژەکان لە سوریاوە ھاتوونە نێو عێراق

سەرۆکی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان لە دیالە جەختی کردەوە ، زۆربەی داعشیە خۆکوژەکان لە عێراقەوە ھاتوونەتە نێو ئەم وڵاتە .

جەبار مەعمووری ئەمڕۆ دوشەممە لە دیمانە لە گەڵ ماڵپەڕی مەعلوومە گوتی ، سێ ساڵ پێش بەیاننامەیەکمان دەرکرد و لە بارەی مەترسیەکانی ئامادەبوونی ھەزاران داعشی لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا بە تایبەت عێراق ھۆشداریماندا . 

مەعمووری جەختی کردەوە ، لە سایەی رێگری کردنی ئەمریکا لە ھەر ھەوڵێکی نێودەوڵەتیی بۆ نەھێشتنی ئەندامانی داعش ، ئەوان وەک بۆمبی تەوقیتی مرۆیین و زۆرینەی خۆکوژەکان کە ئەم دواییانە لە دیالە ، سەلاحەدین ، ئەنبار  دەروبەری بەغدا کوژراون لە سوریاوە ھاتوونەتە نێو عێراق و پیشتر لە وێ راھێنراون . 

سەرپەیڤ