شوبات 24, 2021 02:28 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی عێراقی: لەشکریانی ئەمریکی نابێ ژمارەیان زیاد بکرێ، دەبێ عێراق بەجێ بھێڵن

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق پێی داگرت: لەشکریانی ئەمریکی نەک ھەر نابێ ژمارەیان لەم وڵاتەدا زیاد بکرێت، بەڵکو دەبێ خاکی عێراقیش چۆڵ کەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەغلومە، «عەبباس زاملی» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: عێراق پێویستی بە ھێزی بیانی نییەو دەبێ بە گوێرەی پەسەندکراوەی ئەم دواییەی پەرلەمان، لەوڵات وەدەر بنرێن.

«زاملی» وتیشی: ھیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا لە بارەی زیاد کرانی ژمارەی ھێزەکانی «ناتۆ» لە وڵات دا نەکراەو ھەرچەشنە زیادکرانێکی ئەم ھێزانە دەبێ لە ڕێگای ڕەزامەند بوونی پەرلەمانەوە ئەنجام بگرێت.

دوای ھێرشە بەڕۆکێتەکەی سەر بنکەی ئەمریکییەکان لە ھەولێر، کاربەدەستانی «ناتۆ» باسی زیادکرانی ھەشت ھێندەیی ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە عێراقیان کردووە.

ھەتا ئێستا زۆربەی ڕەوتە سیاسییەکان و نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق نەیارەتیی لەسەداسەدی خۆیانیان لەگەڵ ئەم بڕیارەی ناتۆدا ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ