ئادار 02, 2021 13:46 Asia/Tehran
  • سەرۆکی یەکێتیی مافناسانی عێراق: بنەماڵەی شەھیدانی ھێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا، دەبێ سکاڵا بەرز کەنەوە

سەرۆکی یەکێتیی مافناسانی عێراق داوای لە بنەماڵەی شەھیدانی ھێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی کرد کە دژی ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا سکاڵای دادەڤانی بەرز کەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەعلومە، «حسەین ئەلتائی» سەرۆکی یەکێتیی مافناسانی عێراق وتی: تاونکارییەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراق، ئەو مافە بە بنەماڵەی شەھیدان و بریندارانی حەشدی شەعبی دەدات کە لە دادگە تایبەتییەکان دژی ھۆکارانی ئەو تاوانە سکاڵا دەرببڕن..

«موختار ئەلموسەوی» ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە دەبێ دژی ھێرشەکانی ئەمریکییەکانی بۆ سەر ئەم وڵاتە سکاڵا بەرز کاتەوە.

فڕۆکەکانی ئەمریکا بەیانیی ڕۆژی ھەینی ناوچەیەکی نێوان «بوکەمال»ی سووریا و «قائیم»ی عێراق لە سنووری نێوان ھەردووک وڵاتەکەیان بوردومان کرد کە لە ئەنجام دا کۆمەڵێک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی شەھیدو بریندار بوون.

سەرپەیڤ