ھەڵمەتی سەر بنکەی نایاسایی ھێزەکانی ئەمریکی لە «عەینۆلئەسەد»ی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393595-ھەڵمەتی_سەر_بنکەی_نایاسایی_ھێزەکانی_ئەمریکی_لە_عەینۆلئەسەد_ی_عێراق
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە: بنکەی نایاسایی ھێزەکانی ئەمریکی لە «عەینۆلئەسەد» کەوتە بەر ھەڵمەتی موشەک و ڕۆکێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2021 11:06 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی سەر بنکەی نایاسایی ھێزەکانی ئەمریکی لە «عەینۆلئەسەد»ی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە: بنکەی نایاسایی ھێزەکانی ئەمریکی لە «عەینۆلئەسەد» کەوتە بەر ھەڵمەتی موشەک و ڕۆکێت.

بنکەی ھەواڵدەریی «شەفەق نیوز» بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی بەرپرس، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە ڕایگەیاند: بنکەی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە «عەینۆلئەسەد» کەوتە بەر ھێرشی چەند موشەک.

سابرین نیوزیش وای بڵاو کردووەتەوە کە، ھێزەکانی ئەمریکی بەشی سەربازیی  خۆیانیان داخستووەو ھێزەکانیان لە بینۆگەکان بردووەتە دەرەوە.

«ڤین مارۆتۆ» وتەبێژی ھاوپەیمانیی ئەمریکی ناسراو بە ھاوپەیمانیی بەناو دژی داعش ڕایگەیاندووە: بنکەی «عەینۆلئەسەد» بە ھۆی دە موشەکەوە کراوەتە ئامانج.

وتەبێژی ھاوپەیمانیە ئەمریکییەکە ڕاشیگەیاندووە: ھێزەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەم بوارەیان بە ئەستۆگرتووەو دوای دەستخستنی زانیاریی زیاتر وردیاتی ڕووداوەکە بڵاو دەکرێتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراقیش لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دە موشەکی «گراد» نراوە بە بنکەی ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد» کە ھەڵبەت زیانێکی ئەوتۆی لێ نەکەوتووەتەوە.