ئادار 07, 2021 13:25 Asia/Tehran
  • بەرپرسی کەنیسەکانی موسڵ: مەسیحییەکانی عێراق قەرزداری هێزەکانی حەشدی شەعبین

بەرپرسی کەنیسەکانی موسڵ لەسەر ڕۆڵی هێزەکانی حەشد لە پاڵپستی مەسێحیەکانی عێراق لە بەرانبەر داعش جەختی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مەعلوومە، ڕائد عادل، بەرپرسی کەنسیەکانی موسڵ ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆڵی گەورەیان لە ئازاد کردنی ناوچە مەسیحی نشینەکانی عێراق هەبووە.

ناوبراو گوتیشی: ئەو هێزانە یارمەتیدەری ئاوەدانکردنەوەی کەنسیە کاول کراوەکان لە ڕەوتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر عێراق بوون.

ڕائد عادل وتیشی: ئێمە هەوڵ و هەڵوێستی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژانی شەڕ دژی داعش و میوانداری ئەوان لە بنەماڵە مەسێحییەکان لەو وڵاتە لەبیر ناکەین.

ناوبراو وتی: هەوڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە یارمەتیدانی مەسیحییەکانی عێراق لە مێژووی ئەو وڵاتەدا تۆمار دەبێت.

سەرپەیڤ