مستەفا کازمی: پەسەندکرانی پرۆژەیاسای بودجە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشەوە
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە ئێستادا بە پێی بانگێشتنی دەوڵەتی عەرەبستان لە ڕیازی پێتەختی ئەو وڵاتە بەسەر دەبات،لە پەیامێکدا لە ڕێگای توییتەوە بە بۆنەی پەسەند کرانی بوجە، ڕایگەیاند: پەسەندکرانی پرۆژەیاسای بودجە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشەوە.
«مستەفا کازمی» سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پەسەندکردنی بودجەی فیدڕاڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سەرەڕای تێبینییەکان ،هەنگاوێکی گرینگە بۆ پێشەوە و بەستێن بۆ کاری پێکەوەیی، پێشکەوتن و سەقامگیری خۆش دەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، بە دڵنیاییەوە پێکەوە ھەڵشاخان و گرفت و ئاڵۆزی نامانگەیەنێتە ئەنجام، کەوا بوو با دەستبەکاربکەین بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان.
«مستەفا کازمی» لە بارەی پرسی ھەڵبژاردنیشەوە وتی: چاوی لەسەر تەواوکردنی چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردنە بە پەسەندکردنی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.