کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم دەستیپێکرد
کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای رەوتی حیکمە و لەلایەن عەممار حەکیم، رێبەری حیکمە پێشوازی لێ‌کرا .
بە پێی ھەواڵێکی میدیای خەندان ، پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە نێچیرڤان بارزانی گەیشتە شاری بەغدا و لەگەڵ هەریەکە لە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆبوەوە.
بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق و دوا پێشهاته سیاسییه‌کان گفتوگۆیان کرد، به‌تایبه‌ت ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌م روه‌وه دوپاتکرایه‌وه که پێویسته زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد بڕه‌خسێت که گوزارشتی راسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران بێت له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ناکۆکییه‌کانی ئێستا و زامنکردنی سه‌قامگیری و ئارامی له داهاتودا.
هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌گرنگییه‌وه باس له په‌سه‌ندکردنی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 و چه‌سپاندنی پشکی هه‌رێم کرا، ته‌ئکیدیشکرایه‌وه که پێویسته بودجه له‌پێناو دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی ھاوڵاتیان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی بژێوی ژیان و موچه جێبه‌جێبکرێت، هاوکات ئاماژه به‌وه‌درا که پێویسته ئه‌مه سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌کی بونیاتنه‌رانه بێت بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌ستور.