نیسان 15, 2021 16:23 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: ھێرشی موشەکیانەی سەر فڕگەی ھەولێر تاوانی تیرۆریستییە

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: دووپات بوونەوەی ھێرشی سەر ھەولێر و ناوچەکانی دیکەی عێراق تاوانێکی تیرۆریستیی ئیدانەکراوە کە ئاسایشتی شارومەندانی کردووەتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوابەدوای ھێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق و ھەروەھا فڕگەی ھەولێر، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق بە بڵاو کردەوەی توییتێک لە سەر پێویستیی ھەوڵدان بۆ سەقام و ئاسایشت و سەروەریی عێراق و داکۆکی کردن لە ھێزەکانی ئاسایشت بۆ سە پاندنی یاساو خەباتی دژی تیرۆریزم پێی داگرت.

درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە سەرچاوە ھەواڵییەکانی عێراق باسی ھێرشی موشەکیانە بۆ سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکییان کرد لە نزیکی فڕگەی ھەولێری ھەرێمی کوردستان. پەیامنێرانی عێراقی ڕایانگەیاندووە دوای کرانە ئامانجی ئەو بنکەیەی سوپای ئەمریکا، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ناس کردنی ئەمریکی بە ئاسمانی ھەولێردا دەستیان کرد بە فڕین.

بنکەی ھەواڵگری و سیخوڕیی ڕژێمی زایونی«موساد» لە بکووری عێراقیش ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ھێرشی کرایە سەر کە ئەمەش کۆمەڵێک کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

لە لایەکەی ترەو لە ئەنجامی ھێرشێک بۆ سەر بنکەی لەشکریانی تورکیا لە نەینەوا لانیکەم یەک کەس کوژرا.

سەرپەیڤ