نیسان 17, 2021 23:39 Asia/Tehran
  • کاروانێکی ئەمریکا لە باشووری عێراق کەوتەبەر پەلامار

کاروانێکی ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیک بۆ لەشکەریانی ئەمریکا لە باشووری عێراق پەلاماری کرایەسەر .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی شەفەق نیوز ، کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز رۆژی شەممە راپۆریدا کاروانێکی لۆجستیکی ئەرتەشی ئەمریکا لە شاری ناسریەی پارێزگەی زیقار لە باشووری عێراق کەوتووەتەبەر پەلامار . 

بە پێی  ئەم راپۆرتە ، بۆمبێک لە سەر رێگەی کاروانی ئەمریکا لە نزیک بازگەی پشکنینی شەھید نزار لە رۆژاوای زیقار تەقیوەتەوە . 

ھێشتا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ . 

لە چەند مانگی رابردوودا پەلاماری ھاوشێوە بۆسەر کاروانە سەربازی و لۆجستیکیەکانی ئەمریکا لە عێراق روویداوە . 

سەرپەیڤ