نیسان 27, 2021 14:50 Asia/Tehran
  • زەریف لەگەڵ ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق دیداری کرد

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە دووھەمین ڕۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لە گەڵ «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە سیما ھەڵکەوتە سیاسییەکانی عێراق دێتە ئەژمار کە ڕەوتەکەشی خاوەنی جێ و شوێنێکی جەماوەری و پەرلەمانیی ھێزمەندە لە عێراق دا.

زەریف و حەکیم لە بارەی پرسە ھاوبەشە جێی سەرنجەکانی ھەردووک وڵاتی ع ێراق و ئێران و ھێزمەند کردنی پەیوەندیی دوو لایەنەی بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران کە دوێنێ دووشەممە گەییشتە بەغدای لەگەڵ کاربەدەستان و کەسایەتییە جۆربەجۆرەکانی عێراق، لەوانە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران، « موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمان، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوە و ڕابەرانی باڵای ڕەوتە سوننە و شێعەکان ھەبووە و ئەمڕۆش ھێندێک دیداری دیکە دەبێت لەوانە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان.

سەرپەیڤ