نیسان 27, 2021 15:25 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق: گەشتەکەی «زەریف» بۆ ئێمە گرینگایەتیی ستراتژیی ھەیە

«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق جەختی کرد: گەشتەکەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەززیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ وڵاتەکەی بۆ دەوڵەتی بەغدا گرینگایەتیەکی باڵای لە ڕووی ستراتژییەوە ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا لە بەغداوە، «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی دەوڵەتی عێراق ئەم وتانەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ وەزیری کاروباری دەریەوەی ئێران کرد.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق سەرەتا بەخێرھاتنی زەریفی کردو پاشان پێی داگرت: گەشتەکەی ئێوە بۆ دەوڵەتی ئێمە گەلێک گرینگە، چونکو ئێوە بە کەسایەتییەکی کاریگەر دەزانم لە ئاستی جیھانی داو نوێنەری دەزگای دیپلۆماسیی ئێرانن.

«ئەعرەجی» لە دیدار لەگەڵ زەریف سەبارەت بە کاروباری گرینگی سەربازی و ئاسایشتیی عێراق و ناوچەکە وتووێژو ڕاوێژی کرد.

وەزیری پێشووتری ناوحۆو ڕاوێژکاری ئێستای ئاسایشتی نیشتیمانیی دوڵەتی عێراق وێڕای وەبیر ھێنانەوەی ڕۆڵی گرینگ و کاریگەرو ئەرێنیی ئێران لە مەڕ دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە، ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە بەر یارمەتیدانی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئاراستەی دابین کردنی سەقامی ناوچەکەو یارمەتیدانی وڵاتانی دراوسێ.

سەرپەیڤ