May 06, 2021 00:14 Asia/Tehran
  • ھەوڵی عێراق لەمەڕ دیاری کردنی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتە

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: دەوڵەت لە ھەوڵدایە بۆ دیاری کردنی خشتەیەکی زەمەنی بە مەبەستی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «بەغدا ئەلیەوم»، «حسەین عەلاوی» ڕاوێژکاری «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: بەغدا توانیویەتی ژمارەی موستەشارانی ئەمریکی لە ٥٢٠٠ کەسەوە بۆ ٢٥٠٠ کەس دابەزێنێ و بۆ ئامادە کردنی خشتەیەکی زەمەنی بە مەبەستی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی دوای تاوتوێ کردنی میکانیزمەکەی ھەوڵ دەدات.

عەلاوی وتیشی: پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا خەریکی گۆڕانە لە بواری ئاسایشتییەوە بۆ ئابووری و سەرمایەنانەوە.

وتەکانی ڕاوێژکارەکەی کازمی لە کاتێکدایە کە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی «بێزت مەک گورک» ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقیا دیداری کرد.

سەرپەیڤ