ڕەوتی سەدری عێراق ئامادە بوونی خۆی بۆ بەرەڤانی کردن لە مزگەوتی ئەقسا ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396363-ڕەوتی_سەدری_عێراق_ئامادە_بوونی_خۆی_بۆ_بەرەڤانی_کردن_لە_مزگەوتی_ئەقسا_ڕاگەیاند
یاریدەری جیھادیی «ڕەوتی سەدر»ی عێراق بۆ بەرەڤانی کردن لە مزگەوتی ئەقساو داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2021 13:01 Asia/Tehran
  • ڕەوتی سەدری عێراق ئامادە بوونی خۆی بۆ بەرەڤانی کردن لە مزگەوتی ئەقسا ڕاگەیاند

یاریدەری جیھادیی «ڕەوتی سەدر»ی عێراق بۆ بەرەڤانی کردن لە مزگەوتی ئەقساو داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئەبو یاسر» یاریدەری جیھادیی «ڕەوتی سەدر»ی عێراق  ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا پێی داگرت، دوای بەیاننامەکەی «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق، ئێمە بەتەواوی ئامادەین بۆ داکۆکی کردن لە پیرۆزگەکان لەوانە قودسی پیرۆز و مزگەوتی ئەقسا.

«یاسر» وتیشی: ھەموومان لەژێر فەرمان و سەربازی پیرۆزگەکانداین و پابەندی ئاگاداری نامەو فەرمانەکانی سەرکردەی خۆمانین و تاسەمەندی بەرڕنگار بوونەوەی دڕندەکارییەکانی ئیسرائیلییەکان و دوژمنانی خوداو مرۆڤایەتین.

«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدریش بە بڵاو کردنەوەی توییتێک، وێڕای ئاماژە کردن بە  گۆڕانکارییەکانی قودسی پیرۆز نووسی: جارێکی تر ڕژێمی ئیسرائیل لە قەواخی نێونەتەوەیی دا دەستی کردووە بە کردەوەی دژی فەلەستینییەکان و قودسی پیرۆز، بەڵام دیارە نەجەف پشتیوانی فەلەستینییەکان و دوژمنی ئیسرائیلە.