May 23, 2021 20:52 Asia/Tehran
  • بەغدا سەردانی وەڤدی ھەرێمی دواخست

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە ناردنی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا، لەلایەن حکومەتی بەغداوە دوا خراوە لەبەرئەوەی هەرێم داتای لەسەر مووچەخۆران نەناردووە.

 

یەسرا رەجەب پەرلەمانتاری عێراق لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " بڕیار بوو ئه‌مرۆ وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ بکه‌ون و له‌وێ باس له‌ چۆنیەتی وه‌رگرتنی پشکی هه‌رێم له‌ بووجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بکه‌ن، به‌ڵام به‌غدا پێیانی ڕاگه‌یاندوه‌ ئه‌وان چاوه‌ڕێی وه‌فده‌که‌ ناکه‌ن، به‌ڵکو چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ئامار ولیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌که‌ن".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " بەغدا داوای زانیاری وورد وته‌واو له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی هه‌رێم دەکات، به‌مه‌ش ده‌توانین بڵێن سه‌ردانەکه‌یان پێ دواخراوە، نه‌ک به‌ویستی خۆیان دوایان خستبێت".

یەسرا رەجەب لە کۆتایدا هۆشداری دەدات بە هەرێم و، دەڵێت " به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیتیحادی ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نها هاوڵاتیانی هه‌رێم ناگرێته‌وه،‌ به‌ڵکو و بۆ کۆی پرۆسه سیاسیه‌که‌ له‌عێراق به‌خراپی ده‌شکێته‌وه،‌ بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی و مه‌ترسی ئه‌م قۆناغه‌ بکه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌کی شه‌فاف ‌ وڕاستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ چ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیتیحادی وچ له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌مان بکه‌ن" .

نەناردنی ئەو داتاو زانیاریانەش لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغدا، واتە دوا کەوتنی ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق.

سەرپەیڤ