کۆبوونەوەی ھەر چوار سەرۆکەکەی عێراق
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی پێکھاتنی کۆبوونەوەی نێوان ھەر چوار سەرۆکەکەی عێراقی کردووە سەبارەت بە گیرانی فەرماندەرەکەی حەشدی شەعبی
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا ئەلیەوم، ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ھەر چوار سەرۆکەکەی عێراق بریتی لە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمار، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەزگای دادەڤانیی ئەم وڵاتە لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی سەبارەت بە دۆسیەی «قایسم موسلیح» کۆ دەبنەوە.
ھەر لەم کاتەدا میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە، ناوچەی ئەلخەزرا لە بەغدا ھاوکات لەگەڵ جێگیر کرانی ھێزەکانی سوپاو ھێزەکانی خەباتی دژی تیرۆریزم لە چەندین ناوچە لەوانە گردوپەڕی نووسینگەی کازمی و بنکەی ڕێکخراوەی ھەواڵگری و دامەزراوە ئاسایشتییەکانی دیکە ھەروا بە داخراوی ماوەتەوە.
ڕۆژی ڕابردوو ھەواڵی قۆڵبەست کرانی «قایم موسلیح» فەرماندەری حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار شەپۆلی ڕق و بێزاریی کۆتلە سیاسیەکان و ڕەوتی خۆڕاگریی لە عێراق ھەڵساند.