حوزه‌یران 02, 2021 16:32 Asia/Tehran
  • جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر ھاوکاریی نێونەتەوەیی بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتەکان

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی ڕێکخستنی نێونەتەوەیی بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتە جیھانییەکان لەوانە تیرۆریزم و وەدی ھاتنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی مەیادین، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێرانی بیانی ڕایگەیاند: گرفتگەلێکی وەک خەباتی دژی تیرۆریزم و توندئاژۆیی، قەیرانەکانی تەندروستی، گۆڕانی کەش و ھەواو پاراستنی ژینگە لەو گرفتە ھاوبەشانەن کە دەبێ بە ھاواھەنگی و ھاریکاریی ھاوبەش چارەسەر بکرێن.

سەرۆک کۆماری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە، بەغدا لە ڕێگای ھیزمەند کردنی ھەلی سەرمایەنانەوە لە بواری جۆربەجۆرو گۆڕینەوەی ئەزمونی ڕۆشنبیری و زانستی بە دوی بنیات نانەوەو بووژاندنەوەی وڵاتەوەیە، وتیشی: عێراق لە ڕێگای دامەزراندنی پەیوەندیی ھاوسەنگ یارمەتیی  کەم کردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و ھاواھەنگی بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتی تیرۆریزم و گۆڕانی کەش و ھەوا دەدات.

«بەرھەم ساڵح» لە میانەی دیدارەکەدا، نامەی مانەوەی «عەلی ڕەزا گۆنای» باڵوێزی تورکیا،«جنیرسو کالونک» باڵوێزی فیلیپین،«ئالبرۆس کۆنتراچۆف»  باڵوێزی ڕووسیا، «لیبان شێخ مەحمود» باڵوێزی سومالی، «بەھرام جان ئەعلایۆف» باڵوێزی ئوزبەکستان و «حەسەن تاجو لیجاس» باڵوێزی ئەسۆپیا لە بەغدای وەرگرت. 

سەرپەیڤ