داکەوتنی دوو خۆفڕی ھەڵگری تەقەمەنی لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397625-داکەوتنی_دوو_خۆفڕی_ھەڵگری_تەقەمەنی_لە_بەغدا
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی داکەوتنی دوو خۆفڕیان کرد لە بەغدا کە یەکێکیان ھەڵگری تەقەمەنی بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2021 07:48 Asia/Tehran
  • داکەوتنی دوو خۆفڕی ھەڵگری تەقەمەنی لە بەغدا

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی داکەوتنی دوو خۆفڕیان کرد لە بەغدا کە یەکێکیان ھەڵگری تەقەمەنی بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوزی عێراق، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی بەغدا شەوی چوارشەممە خۆفڕێکی ھەڵگری تەقەمەنیی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا خستە خوارەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم خۆفڕە لە ناوچەیەکی چۆڵ لە سەربازگەی «ئەلڕەشید» لە ناوچەی «زەعفرانیە»ی بەغدا داکەوتووەو ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق ڕایانگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشت سەربە سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی بەغدا ھەروەھا توانیویانە دووھەمین خۆفڕیش لە ناوچەی «ئەلکەرتان» ھەڵکەوتوو لە باشووری بەغدا اخەنە خوارەوە.

چوارشەممەی ڕابردوو بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی دەوڵەتی عێراق ڕایانگەیاند: فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا لە لایەن سێ خۆفڕەوە کراوەتە ئامانج.